کوردستانی

روونکردنەوەیەکی بەپەلە لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەکی بەپەلە لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

 فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو لێدوانە رەتدەکەینەوە کە پەرلەمانتارێکی پێشووی عیراق بە ناوی حاکم زاملی، لە میدیاکاندا تۆمەتێکی کوێرانەی خستووەتە پاڵ هەرێمی کوردستان وتویەتی،  گوایە هێڵێكی تیرۆریستی له‌ توركیاوه‌ درێژ ده‌بێته‌وه‌ به‌ هه‌ولێر و پاشان كه‌ركووك و به‌ره‌و دیاله‌ تێپه‌ڕ ده‌بێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، ئێمە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیمان لەم جۆرە لێدوانانە، کە نەک هیچ سوودێکیان نییە بەڵکو هۆکاریشن بۆ لێکدوورکەوتنەوە و نەمانی متمانەی لایەنە عیراقییەکان.

جەخت لەوەشکراوەتەوە، وەبیر هەموو لایەک دەھێنینەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە لە ریزی پێشەوەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان بووە و  لە ساڵی 2014ـەوە تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامە لە بەرگریکردن لە خاکی نیشتمان و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و بە هەزاران کەسی قارەمانمان لە پێناو پاراستن و ئاسایشی کوردستان و عیراق، شەهید و بریندار بوون.

لە بشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ئەم جۆرە لێدوانانە تەنیا خۆ دزینەوەیە لە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر کەموکورییەکانی دۆخی ئاسایشی ناوچەکانی دیکەی عیراق و باشتر وایە لە جیاتی تۆمەت هەڵبەستن بۆ یەکتری، هەموو لایەک توانا و کۆششیان یەکخەن لە پێناو ئاسایش و ئارامی و دابین کردنی ژیانێکی شایستە بۆ سەرجەم هاونیشتمانیان.

ر. ر





Qaiwan
Qaiwan