کوردستانی

لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو هاوسەر گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو هاوسەر گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی کەرکوک رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگەی کەرکوک-هەولێر، دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە هاوسەری یەکترن و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە چواری ئابی 2021 لەراگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی کەرکوک ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، رووداوێک لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی بیجۆ و چارجەر و لاندکرۆزەر لە سەر رێگەی هەولێر- کەرکوک نزیک گوندی کەلهوڕ روویدا و بەوهۆیەشەوە، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسیش برینداربوون.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە هاوسەری یەکترن و دانیشتووی ناحییەی پردێن.

ئەوە لە کاتێکدایە رووداوەکانی هاتوچۆ بەردەوام لە زیادبووندایە و شارەزایانی بواری هاتوچۆش هۆکارەکەی دەگێڕنەوە بۆ تیژڕەوی شۆفێران و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و خراپی رێگەوبانەکان.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan