کوردستانی
لە هەولێر به‌ستنى ماسك کرا بە بڕیار و هەرکەس نەی بەستێت سزاده‌درێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دۆخەکە هەستیارە و رەوشی تەندروستی شارەکەمان مەترسیدارە و زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆناش لە هەڵکشان و تەشەنەسەندندایە و بوەته مه‌ترسى بۆسه‌ر گیانى هاوڵاتییان.
ئەمڕۆ چوارشەممە چواری ئابی 2021 ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تى ته‌ندروستیى گشتیى شاره‌كه‌مان و به‌رگرتن له‌و دۆخە نه‌خوازاره‌وه‌ى كه به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندى خێراى زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتوەته ئاراوه و رۆژ لەدوای رۆژ مه‌ترسیه‌كانى بۆ سه‌رگیانى هاوڵاتییان لەهەڵکشان دایە، ژمارەیەک بڕیاری نوێ دەرکراون.
بڕیارەکانی ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر:
یه‌كه‌م: دۆخەکە هەستیارە و رەوشی تەندروستی شارەکەمان مەترسیدارە و زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆناش لەهەڵکشان و تەشەنەسەندندایە و بووەته مه‌ترسى بۆسه‌ر گیانى هاوڵاتییان، بۆیه داوا له هاوڵاتییانی شارەکەمان ده‌كه‌ین لە پێناو پاراستنی خۆیان و تەندروستی و سەلامەتی گشتیی، پابەندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانبن و رێکارەکانی خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ن به‌تایبه‌تى به‌ستنى (ماسك).
دوه‌م: له ئه‌مڕۆوه ژورى ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر، ته‌واوى هێزه‌كانى ناوخۆ و تیمه‌كانى قایمقامیه‌ته‌كان و شاره‌وانییه‌كانى راسپاردووه، چاودێرى و به‌دوا داچونى ورد بۆ سه‌رجه‌م شوێنه گشتییه‌كان، مزگه‌وت، كلێسا، شوێنه ئاینییه پیرۆزه‌كان، بازرگانی، مۆڵ، چێشتخانه، كافتریاكان، سه‌نته‌رى بازاڕ، بازاڕه میللیه‌كان، ماركێت، مینى ماركێت، سەمونخانە و نانەواخانەکان، سه‌رتاشخانه، هۆڵه وه‌رزشیه‌كان، نۆرینگه و سه‌نته‌ر و كۆمه‌ڵگه پزیشكییه‌كان، سارده‌مه‌نى، چایه‌خانه، رێستۆرانتى باخچه‌كان و شوێنه‌كانى هاوشێوه‌یان، شوفێرانى تاكسى، بارهه‌ڵگر، ئۆتۆمبێلى تایبه‌ت.. بكه‌ن، هه‌ركه‌سێك (ماسك)ى نه‌به‌ستبێت، رێككارى یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا بگیرێته‌به‌ر.
سێیه‌م: سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر، ده‌بێت رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و رێكاره‌كانى خۆپارێزى جێبه‌جێبكه‌ن به‌تایبه‌تى به‌ستنى (ماسك) و دروستنه‌كردنى گردبوونه‌وه و قه‌ره‌باڵغى، هه‌روه‌ها رێگه‌نه‌ده‌ن هیچ هاوڵاتییه‌ك بۆ راییكردنى مامه‌ڵه‌كانى به‌بێ به‌ستنى (ماسك) بچێته نێو هیچ فه‌رمانگه و دام و ده‌زگایه‌كى حكومى، هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى و فه‌رمانبه‌رێك سه‌رپێچى له‌و بڕیاره بكات، به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسانى ئه‌و فه‌رمانگه‌یه رووبه‌ڕووى رێكارى یاسایى ده‌بنه‌وه.
چواره‌م: ژوری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی لە مه‌ترسیه‌كان و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى خێراى زنجیره‌ى نوێى ڤایرۆسی کۆرۆنا خستۆتەگەڕ و لە رێگەی لێژنەکانی چاودێری و هێزه‌كانى ناوخۆ و تیمه‌كانى قایمقامییه‌ته‌كان و شاره‌وانییه‌كان لەسنوری سه‌رجه‌م قایمقامییەتەکانى لە بەدوا داچون و پشکنین و چادودێریکردنی شوێنە گشتییه‌كان بەردەوام ده‌بێت، هه‌ربۆیه هاوڵاتییانی سنوری پارێزگای هەولێر و کاسبکاران ئاگادار دەکەینەوە، لە ئەگەری پابەندنەبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزی به‌تایبه‌تى نه‌به‌ستانى (ماسك) ناچارین رێکاری توند بگرینەبەر، بۆیە داوا لە هەموو لایەک دەکەین لەم دۆخە ناهەموار و مەترسیدارەدا بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانبن و (ماسك) ببەستن، تاوەکو دوچاری سزادان و رێکاری یاسایی نەبنەوە.
ر. ر
بیروڕا



