کوردستانی

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاشکرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاشکرابوو
مەودا میدیا- 

ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانی کوردستان مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی كۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوخۆی یەکێتی کراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە چواری ئابی 2021 سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانی کوردستان مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی کۆبووەوە و لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەکەدا وێڕای گفتوگۆی لەسەر چارەسەری بەپەلە و یەكێتییانەی گرفتە ناوخۆییە حزبییەكان و دیاریكردنی رێوشوێنی دروست بۆیان لە ناویشیاندا پاراستنی ئارامی و هێمنی هەرێمی كوردستان بەشاری سلێمانیشەوە.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدە ئاماژە ەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا تەئكید لەسەر بەگەڕخستنی توانای ماددی و مەعنەوی مەكتەب و دەزگاكانی یەكێتیی كرایەوە بەرەو هەڵمەتێكی پڕ جۆش و خرۆشی پێكەوەیی و دیموكراتییانە بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی كوردستان كە لیستی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتییە لە هەڵبژاردنی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا.

باس لەوەشکراوە، مەكتەبی سیاسی گشت مەكتەب و مەڵبەندەكان و ئۆرگانەكانی یەكێتیی راسپارد كە هاوشانی ئۆرگانەكانی بزوتنەوەی گۆڕانی هاوپەیمان پەیوەستی میحوەر و بازنەكانی هەڵبژاردن بن، كە ئەركی هەرە لە پێشینەیانە بۆ سەرخستنی كاندیدەكانی هاوپەیمانی كوردستان لە هەموو بازنەكانی هەڵبژاردندا، چونكە سەركەوتنی هاوپەیمانی كوردستان ئاسۆیەكی روون و نوێ لەبەردەم گەلی كوردستان دەكاتەوە بۆ پەرەپێدانی خەباتی پەرلەمانی و دیموكراتی و  لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ بە كێشەی ناوچە جێناكۆكەكانەوە كە  هەر بە بژاردەی گفتوگۆ و رێوشوێنی سیاسی دەگەیەندرێتە ئەنجام.

Qaiwan
Qaiwan