کوردستانی
لە هەولێر کەسێک لەکاتی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەردا دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی شاری هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکیان لە کاتی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ راگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە چواری ئابی 2021، بەڕێوەبەرایەتێی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر رایگەیاند، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە بە هاوکاری بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران، لە ناو شاری هەولێر کەسێک بەتۆمەتی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، تۆمەتبارەکە ناوی (ع.ی.غ)ە و لە کاتی فرۆشتنی 14گرام کریستاڵدا دەستگیرکراوە، لە ئێستاشدا ناوبراو رەوانەی دادگا کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.
ر. ر
بیروڕا



