کوردستانی
45 کۆڵبەر لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هێزەکانی سوپای پاسداران لە بەرزاییەکانی سەوڵاوا کۆڵبەرێکیان دەستبەسەر کردووە و دواتر لە هەڵدێرێکەوە بەریان داوەتەوە و دەستیان بەسەر باری 45 کۆڵبەری دیکەدا گرتووە.
هێزەکانی سوپای پاسداران لە بەرزاییەکانی سەوڵاوا کۆڵبەرێکیان دەستبەسەر کردووە و دواتر لە هەڵدێرێکەوە بەریان داوەتەوە و دەستیان بەسەر باری 45 کۆڵبەری دیکەدا گرتووە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئابی 2021 هێزەکانی سوپای پاسداران لە پایگای ژاڵانەی سەوڵوا کۆڵبەرێکیان بە ناوی "عەبدولباسیت" دەستبەسەر و دواتر لە هەڵدێری "گناورا" خستوویانەتە خوارەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەبدولباسیت خەڵکی مەریوان بووە و سەر، دەس، دەموچاو و مل و پشتی بە سەختی بریندار بووە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان، هەروەها ئەو هێزانە دەستیان بە سەر باری 45 کۆڵبەری دیکەی هاوڕێی عەبدولباسیت گرتووە.
س.س
س.س
بیروڕا



