کوردستانی

نزیكەی 50 دۆنم پوش و پاوان سوتا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نزیكەی 50 دۆنم پوش و پاوان سوتا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت لە سنووری قەزای ماوەت لە نزیك گوندی زەینەڵ ئاگرێك كەوتەوەو بە هۆیەوە نزیكەی 50 دۆنم پوش و پاوان سوتاوە.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4ی ته‌موزی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "لە سنووری قەزای ماوەت لە نزیك گوندی زەینەڵ ئاگرێك كەوتەوە، ئەگەرچی مەفرەزەكانی پۆلیسی دارستانی ماوەت بەهاوكاری پۆلیسی بەرگریی شارستانی ماوەت گەیشتنە شوێنی رووداوەكە، بەڵام بەهۆی سەختی شوێنەكە و مەترسی لە هەبوونی مین بەزەحمەت ئاگرەكە كۆنترۆڵكرا".

ئاماژە بەوەشکراوە "هۆكاری سەرەكی ئاگرەكە نەزانراوە و لێكۆڵێنەوە و بەدواداچوون بەردەوامە و بەوهۆكارەش نزیكەی 50 دۆنم لە پوش و پاوان سوتاوە و زیانیش بە دارستانە سرووشتییەكان گەیشتووە".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو "وشكبوونی پوش و پاوان و بەرزی پلەی گەرما و پابەند نەبوونی بەشێك لە هاوڵاتییان یاخود گوندنشینان و شوانەكان هۆكارن بۆ دووبارەبوونەوەی رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە بەوهۆیەش زیانی زۆر بە دارستان و رەز و باخی هاوڵاتییان دەگات".

س.س
Qaiwan
Qaiwan