کوردستانی
زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت بڕیار هەیە لە مانگی ئەیلول ساڵی نوێی خوێندن دەستپێبکات، بەڵام تائێستا رۆژی دەستپێکردنەوەی دەوام دیارینەکراوە، ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەی ئێستا بەردەوام بێت ئەو کاتە بڕیاری نوێ لەبارەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن دەدرێت.
عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا رۆژی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن دیارینەکراوە، بەڵام وتراوە لە مانگی نۆ (ئەیلول) دەکرێتەوە ئیتر سەرەتا یان ناوەڕاستی مانگ بێت جارێ دیاریکراو نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەی ئێستا بەردەوام بێت ئەو کاتە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی پێكەوە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەدەن و بڕیار دەدەن".
ناوبراو وتی "ئێمە وەک یەکێتیی مامۆستایان پێمان باشە هانی مامۆستایان و خەڵک بدەین، بۆئەوەی خۆیان بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بکوتن، بە تایبەت مامۆستایان و ئەو خوێندکارانەی کە تەمەنیان گونجاوە بۆ وەرگرتنی ڤاکسین، بەمەش بەرگریی لەشیان زیادبێت و بۆ کاتی دەستپێکردنەوەی دەوام کێشەیان بۆ دروست نابێت".
س.س

بیروڕا