کوردستانی

جگه‌ره‌كێشان له‌ هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتیدا قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


جگه‌ره‌كێشان له‌ هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتیدا قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت
مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم جگه‌ره‌كێشان له‌ناو هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی قه‌ده‌غه‌ ده‌كات.

له‌ نوێترین بڕیاریدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا جگه‌ره‌كێشان له‌ناو هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتیدا قه‌ده‌غه‌ بكات و سزای سه‌رپێچیكارانیش له‌ بڕیاره‌كه‌ 10 هه‌زار دینار ده‌بێت.

له‌ بڕیاره‌كه‌دا هاتووه‌ "لایه‌نی جێبه‌جێكار بۆ لێپێچینه‌وه‌ و سزادان له‌ ئه‌ستۆی پۆلیسی رێكاره‌كانی شاره‌وانی و پۆلیسی هاتووچۆیه‌".
Qaiwan
Qaiwan