کوردستانی

ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار داوای پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار داوای پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن
مه‌ودا میدیا-

له‌ یاداشتێكدا 36 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان داوای گێڕانه‌وه‌ی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن، كه‌ له‌ساڵی 2016 ه‌وه‌ به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران راگیراوه‌.

له‌ یاداشتی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌دا هاتووه‌ "له‌ ساڵی 2016 ه‌وه‌ به‌هۆی قه‌یرانی دارایی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی راگرت، له‌ئێستادا به‌هۆی باشبوونی دۆخی دارایی هه‌رێم وه‌ك مافێكی یاسایی و وه‌زیفی هه‌ر مووچه‌خۆرێكی حكومه‌ت ئێمه‌ په‌رله‌مانتاران واژۆمانكردووه‌ داوا ده‌كه‌ین به‌ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و مافه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ران".

له‌ یاداشته‌كه‌دا داوا له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ نووسراوێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكرێت بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و مافه‌ بۆ مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.

Qaiwan
Qaiwan