دۆزی ژن
تەرمی ژنێک لە بیرێکی ئاو و ئاوەڕۆدا دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشکرای دەکات تەرمی ژنێکی خەڵکی مەریوان کە بەدەستی هاوسەرەکەی کوژرابوو، لە بیرێکی ئاو و ئاوەڕۆ دۆزرایەوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشکرای دەکات تەرمی ژنێکی خەڵکی مەریوان کە بەدەستی هاوسەرەکەی کوژرابوو، لە بیرێکی ئاو و ئاوەڕۆ دۆزرایەوە.
بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی هەینی 6ی ئابی 2021 تەرمی ژنێکی تەمەن 45 ساڵ بە ناوی "مونیرە قادری" کە هەفتەی رابردوو ون ببوو، لە بیرێکی ئاو و ئاوەڕۆی گوندی "چۆڕ" سەر بە شاری مەریوان دۆزرایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مونیرە قادری خەڵکی گوندی کۆڵان بووە و رۆژی یەکشەممە 1ی ئابی 2021 لەلایەن هاوژسەرەکەیەوە بە ناوی "ئیبراهیم . ف" بەهۆی کێشە لەسەر زێڕەکانیان کوژراوە مونیرە کەرەستەیەکی سەخت بەر سەری کەوتووە و گیانی لە دەستداوە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی "ئیبراهیم دوای کوشتنی مونیرە لەناو خزمەکانی دەنگۆی ئەوەی بڵاو کردووەتەوە کە مونیرە زێڕەکانی بردووە و هەڵاتووە", دوای دۆزرانەوەی تەرمی مونیرە هاوسەرەکەی دانی بە کوشتنی ناوبراودا ناوە.
س.س