عیراقی
نوێترین زانیاری لەسەر دابەزینەوەی بەهای دۆلار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
میدیا عیراقییەکان باس لەوەدەکەن، بانکی ناوەندنی عیراقی هەنگاوی ناوە بۆ دابەزاندنەوەی بەهای دۆلار، وەک یەکەم هەنگاویش فرۆشتنی دۆلاری بۆ 227 ملیۆن لە رۆژێکدا بەرزکردەوە.
بە پێی هەواڵی میدیا عیراقییەکان، بانکی ناوەندی بەردەوامە لە کڕین و فرۆشتنی دۆلاری ئەمەریکی و ئەمڕۆ بەرێژەی 58.7% بەرزبووەتەوە و فرۆشتنی گەیشتوەتە 227 ملیۆن و 969 هەزار و 500 دۆلار بە بەراورد بەدوێنی کە تەنیا 211 ملیۆن و 240 هەزار و 433 دۆلار بووە.
بانکی ناوەندی عیراقی ئەمڕۆ، کڕینی دۆلاری ئەمەریکی گەیاندووەتە 169 ملیۆن و 269 هەزار و 500 دۆلار.
لە مانگی کانوونی یەکەمی 2020 بەبڕیارێکی حکومەتی عیراق و بانکی ناوەندی نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و هەر 100 دۆلارێك 145 هەزار دینار جێگیرکرا.
ر. ر