کوردستانی

مێردمنداڵێك كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مێردمنداڵێك كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا
مه‌ودا میدیا- دانا حامید

شه‌وی رابردوو له‌ شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گروون مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا، به‌پێی وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی بێت هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.

سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی به‌مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "ئه‌و مێرمنداڵه‌ له‌ماڵی خۆیاندا كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه‌ و پۆلیس چوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌".

به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی وتی "به‌پێی وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی بێت هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه‌، ته‌رمه‌كه‌ی نێردراوه‌ بۆ پزیشكی دادوه‌ری و دوای پشكنین ته‌رمه‌كه‌ راده‌ستی خێزانه‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه‌".
Qaiwan
Qaiwan