کوردستانی
زانیاری لەسەر پێدانی ئۆتۆمبێل بە كەمئەندامان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان رایدەگەیەنێت لە بارەی پێدانی ئۆتۆمبێل بە كەمئەندامان بەشێوەی قیستی مانگانە چاوەڕێی كۆمپانیاكە دەكەین بۆ ئەوەی مەرجەكانمان بۆ ئاسان بكات.
سامان حسێن، سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشتر لەگەڵ كۆمپانیایيەكی ئۆتۆمبێل گرێبەست و رێككەوتنمان واژوو كردووە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیستی مانگانە بدرێتە كەمئەندامان".
ئەوەشی خستەڕوو "كۆمپانیاكە چەند مەرجێكی دانابوو لەگەڵ دۆخی ئێستای كەمئەندامان نەدەگونجان بەتایبەتی یەكێك لە مەرجەكان داوای تاپۆی خانووی كردبوو كە ئەوەش بۆ كەمئەندامان قورسە، هەروەها پێشەكی و پارەی مانگانەشی زۆر بوو".
سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانى كوردستان باسی لەوەشكرد "داوامان كردووە لە كۆمپانیاكە بۆ ئەوەی مەرجەكان ئاسان بكات بە جۆرێك كە لەگەڵ دۆخی كەمئەندامان بگونجێت".
لە ماوەی چەند مانگی رابردوو یەكێتی كەمئەندامان رێككەوتنیان لەگەڵ كۆمپانیای كیا واژوو كرد بۆ پێدانی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیستی مانگانە بۆ كەمئەندامان.