کوردستانی

دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دوو كەسیان دەستگیركردوە بە تاوانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و هەر یەكەشیان بە بڕی 450 هەزار دیناری عیراقی غەرامە كراون.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ مەودا میدیا نێردراوە باسی لەوەكردووە "بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هەموو جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر و هەر جۆرە كارێكی نایاسایی هێزەكانمان توانیان لەڕۆژی 8ی تەمموزی 2019 و ڕۆژی 26ی ئابی 2019، بەبڕیاری دادوەر لەپارێزگای سلێمانی دوو كەس دەستگیر بكەن".

ئەوەش خراوەتەڕوو "بەپێی ماددەی 14ی ماددە هۆشبەرەكان لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی دوو لەڕۆژانی 20ی كانونی دووەمی 2020 و 27ی كانونی دووەمی 2020 ئەو دوو كەسە سزادران".

لە ڕاگەیەندراوەكەى بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی  ئاماژە بەوەشكراوە "هەر یەكە لە (ڕ، ن،ع) لەدایكبووی ساڵی 1996 ڕەگەزی نێر و پیشەی كاسب سزادرا بۆ ماوەی 15 ساڵ و غەرامەكردنی بەبڕی 450 چوارسەدوپەنجا هەزار دیناری عیراقی هەروەها ( ژ،ن،م) لەدایكبووی ساڵی 1998 ڕەگەزی نێر و پیشەی كاسب سزادرا بۆ ماوەی شەش مانگ و غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دیناری عیراقی".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان