کوردستانی
بەهۆی خۆپیشاندانەوە رێگای دوو پارێزگا داخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 4ی شوبات 2020 هاوڵاتیانی دانیشتوی ناحییەی عەربەتی سەر بە شاری سلێمانی بەهۆی خراپی خزمەتگوزاریيەكانەوه رژانە سەر شەقام و داوای دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان دەكەن.
بەپێی زانیارییەكان كە بە مەودا میدیا دراوە هاوڵاتیانی دانیشتووی ناحییەی عەربەت بە تەواوی چین و توێژەكانەوە رژاونەتە سەر شەقام و داوای دابینكردنی خزمەتگوزارییەكانی كارەبا و سوتەمەنی و غاز دەكەن.
هەر بەپێی زانیارییەكان خۆپیشاندەران چونەتە بەردەم بیانی ناحییەی عەربەت و رێگەی سەرەكی سلێمانی عەربەتیان داخستووە كە هاتووچۆی چەندین ناوچە و قەزای لەسەرە بە تایبەت رێگای پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان.
تا ئێستا هیچ لایەنێكی پەیوەندیدار و بەرپرسی حكوومی بە دەم داوای خۆپیشاندەرانەوە نەڕۆشتووە و ئەوانیش دەڵێن "بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و داخستنی ڕێگای هاتووچۆ ئەو ناوچانە تا ئەو كاتەی خزمەتگوزارییەكانیان بۆ دابین دەكرێت".
هاوڵاتیانی عەربەت لە كاتی داخستنی رێگای سلێمانی بۆ سنوری پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان

بیروڕا