کوردستانی

ئەنەكەسە لە رۆژئاوای كوردستان دەستی بەكردنەوەی بارەگاكانی كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنەكەسە لە رۆژئاوای كوردستان دەستی بەكردنەوەی بارەگاكانی كرد
مەودا میدیا-

ئەندامێكی لیژنەی مەركەزی پارتی دیموكراتی كوردستان سووریا رایدەگەیەنێت دوای رێككەوتنمان لەگەڵ خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستان دەستمان كردووە بە كردنەوەی بارەگاكانمان.

كاوە عەزیزی، ئەندامی لیژنەی مەركەزی پارتی دیموكراتی كوردستان سووریا بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارمان داوە هەموو بارەگاكانی ئەنەكەسە لە رۆژئاوای كوردستان بكەینەوە لەئێستاشدا دەستمان بە كردنەوەیان كردووە و لە رۆژانی داهاتوودا تەواوی بارەگاكان دەكرێنەوە".

باسی لەوەشكرد "لەسەرەتادا تەنیا رێككەوتن لەسەر كردنەوەی بارەگاكان كراوە و ئەم رێككەوتنەش لەگەڵ خۆ بەڕێوەبەری رۆژئاوا رێگە خۆشكەر دەبێت بۆ ئەوەی رێككەوتنی سیاسی و سەربازیش بكەین".

ئەو ئەندامی لیژنەی مەركەزی پارتی دیموكراتی كوردستان سووریا هەروەها وتی "ژمارەی بارەگاكانمان لە رۆژئاوای كوردستان نزیكەی 50 بارەگا دەبێت و دەمانەوێت لە دوای كردنەوەی بارەگاكانمان لەسەر ئەندامە گیراوەكانيشمان رێككەوتن بكەین كە ساڵانێكە دەستگیركراون".

دوای هێرشی دەوڵەتی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان هێزەكانی سووریای دیموكرات لەگەڵ تەواوی لایەنە سیاسییەكانی رۆژئاوای كوردستان كۆبوونەوە و داوایان كرد كاری هاوبەش و پێكەوەیی بكەن بۆ پاراستنی سەروەریی ڕۆژئاوای كوردستان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان