کوردستانی

ژنێك له‌كاتی دزینی ئۆتۆمبیلێكدا ده‌ستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێك له‌كاتی دزینی ئۆتۆمبیلێكدا ده‌ستگیركرا
مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی راپه‌ڕین رایده‌گه‌یه‌نێت كارمه‌ندێكیان له‌ كاتی ئه‌ركدا توانیویه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبیلێكی دزراودا بگرێت، كه‌ له‌لایه‌ن ژن و پیاوێكه‌وه‌ دزرابوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی راپه‌ڕین له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌ "نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4ی شوباتی 2020 كارمه‌ندێكمان كه‌ له‌ ئه‌ركدا بوو گومانی كردووه‌ له‌ ئۆتۆمبیلێك كه‌ ژن و پیاوێكی تێدابووه‌ و رایگرتوون دوای دڵنیابوونه‌وه‌ی له‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ دزراوه‌، راده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیسی كردوون".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ "ئۆتۆمبیله‌كه‌ له‌ جۆری شوفرلێت ئۆپترایه‌ و له‌كاتی ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس شوفێره‌كه‌ رایكردووه‌ و ژنه‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌، ده‌ستیش به‌سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌دا گیراوه‌".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان