کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی، یاسای چاكسازی په‌سه‌ندكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


نێچیرڤان بارزانی، یاسای چاكسازی په‌سه‌ندكرد
مه‌ودا میدیا-

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یاسای چاكسازی په‌سه‌ندكرد و ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات كه‌ یاساكه‌ هه‌نگاوێكی دیكه‌ی چاكسازییه‌ له‌ بواری كارگێڕی و داراییدا به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش، به‌رده‌وام ده‌بن له‌ هه‌نگاوه‌كانی دیكه‌ی چاكسازی له‌ پێناو به‌رژەوه‌ندیی گشتیی گه‌لی كوردستاندا.

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی ده‌رباره‌ی په‌سه‌ندكردنی یاسای چاكسازی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ یاسای چاكسازی له‌ مووچه‌، ده‌رماڵه‌، به‌خشین، ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نشینی له‌ هه‌رێمی كوردستان ــ عێراق ژماره‌ 2ی ساڵی 2020ـ م واژوو كرد كه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماده‌ی كردووه‌ و ناردوویه‌تیه‌ په‌رله‌مانی كوردستان‌ و ‌ڕۆژی 16ی كانونی دووه‌می 2020 په‌رله‌مان په‌سه‌ندی كرد".

له‌ به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمدا هاتووه‌ "هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ تێگه‌یشتنی ته‌واومان بۆ ئه‌و سه‌رنج و تێبینییانه‌ هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی له‌ بواری خانه‌نشینیدا‌، جه‌ختیش له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ یاساكه‌ هه‌نگاوێكی دیكه‌ی چاكسازییه‌ له‌ بواری كارگێڕی و داراییدا به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش، به‌رده‌وام ده‌بین له‌ هه‌نگاوه‌كانی دیكه‌ی چاكسازی له‌پێناو به‌رژەوه‌ندیی گشتیی گه‌لی كوردستاندا".

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه‌ "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌سپێرین تا له‌ ماوه‌یه‌كی گونجاودا پرۆژه‌ یاسای خانه‌نشینیی یه‌كگرتوو بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ بكات و پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مانی بكات، به‌ شێوه‌یه‌ك بنه‌ما و پێوه‌ری هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری تێدا بێت و مووچه‌خۆران دڵنیا بكاته‌وه‌ كه‌ ئێستا و داهاتووش ماف و شایسته‌كانیان مسۆگه‌ر و پارێزراو ده‌بن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان