کوردستانی
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رێژه‌ی تووشبووانی شێرپه‌نجه له ساڵی رابردوو ئاشكرا ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرایده‌كات له ساڵی رابردوودا له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 7 هه‌زار كه‌س تووشی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه بوون، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌ڵێت ده‌توانرێت له ڕێگه‌ی گۆڕینی شێوازی ژیانمان به گۆڕینی شێوازی خواردن و وه‌رزش كردن له ٣٠٪ شێرپه‌نجه كه‌م بكه‌ینه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ی شوباتی 2020 له شاری هه‌ولێر به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی شێرپه‌نجه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم كۆنفرانسێكی ئه‌نجامدا له ژێر ناونیشانی(هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی شێرپه‌نجه ده‌بینه‌وه).
له كۆنفرانسه‌كه‌دا ئاماری تووشبووانی نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه له ساڵی 2019 خرایه ڕوو، به‌پێی ئاماره‌كه نزیكه‌ی 7 هه‌زار كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه بوون.
لای خۆیه‌وه دكتۆر خالس قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند "شێرپه‌نجه به واتای مه‌رگ نایه‌ت و ده‌توانرێت له ڕێگه‌ی گۆڕینی شێوازی ژیانمان به گۆڕینی شێوازی خواردن و وه‌رزش كردن رێژه‌ی ٣٠٪ شێرپه‌نجه كه‌م بكه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ش بكرێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تای تووشبوون به شێرپه‌نجه‌دان نه‌خۆشیه‌كه‌یان ده‌ستنیشان بكرێت و چاره‌سه‌ریی وه‌ربگرن".