کوردستانی
جیاوازی بودجه‌ی شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر و 100 مه‌تری سلێمانی ده‌خرێته‌ڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان ھۆکاری جێبەجێ نەکردن و دەستپێنەکردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی ئاشکرا دەکات و ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو پرۆژه‌ی شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر به‌راورد به شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی بۆ هەر کیلۆمەترێک 233 هه‌زار دۆلار زیاتری تێچووه.
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌و جیاوازییه زۆره‌ی ئاشكرا کردووە له‌نێوان شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر و شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانیدا هه‌یه و ره‌تیكرده‌وه پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی چوار هێنده‌ی شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێری تێبچێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان باس لە قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پرۆژەی شەقامی 120 مەتری هەولێر دەکات و دەڵێت "قۆناغی یەکەمی پرۆژەی دروست کردنی شەقامی 120 مەتری خێرا کە 11 کیلۆمەترە، کۆمپانیای ئەکنجلەی تورکی و ھێمن گروپ جێبەجێیان کردوە، نێوان ڕێگای سەرەکی ھەولێر موسڵ تا ھەولێر کەرکوک دەکات، 16 زێرابی سندوقی و 3 یەکتربڕو 1ئۆڤەر پاسی تێدابووە، به گوژمەی گرێبەست و گوژمەی گۆڕانکاری و کۆی گشتی گوژمەی خەرج کراو بڕی 180 ملیۆن دۆلاری بۆ سەرف کراوە. ھەرچەندە نزیک بە 50 ملیۆن دۆلاری دیکە لە کۆی گوژمەکەدا ھەیە سەرف نەکراوە پێدەچێ لەبەرامبەر ئەوەدا زەوی پێ درابێ".
سۆران عومه‌ر باس لە قۆناغی دووەمی پرۆژەی شەقامی 120 مەتری هەولێر دەکات دەشڵێت "قۆناغی دووەم نێوان ڕێگای سەرەکی ھەولێر موسڵ تا ھەولێر شەقلاوە دەگرێتەوە کە 9 کیلۆمەتر دەکات، 5 یەکتر بڕو 1 ئۆڤەر پاس و 2 ئەندەرپاس و 1 ئۆڤەرفلای و 8 زێرابی سندوقی تێدایە، کۆمپانیای ھێمن جێبەجێی کردوە 165 ملیۆن و حەفتاو سێ ھەزارو 25 دۆلاری بۆ خەرج کراوە".
سەبارەت بە قۆناغی سێیەم وتوویەتی "قۆناغی سێیەمی پرۆژەکە 14.5 کم بوە، نێوان ڕێگای سەرەکی ھەولێر کەرکوک تا ھەولێر شەقلاوە دەگرێتەوە، 2 یەکتربڕو 1 ئۆڤەر پاس و 4 ئەندەر پاس و 1 ئۆڤەرفلای و 9 زێرابی سندوقی تێدایە 144 ملیۆن و 365 ھەزارو 366 دۆلاری بۆ خەرج کراوە".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان کۆی گشتی تێچووی پرۆژەی شەقامی 120 مەتری هەولێر دەخاتەڕوو "كۆی گشتی پرۆژه‌ی شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر بریتیه له 34,5 كم و بڕی 489 ملیۆن دۆلاری تێچووه، بێ له‌وه‌ی بایی 50 ملیۆن دۆلاریش زه‌وی دراوه به كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پرۆژه‌كه كه هه‌ردوو كۆمپانیای ئه‌كنجیله‌ر و هێمن گروپن، تێچووی هه‌ر كیلۆ مه‌ترێك 1 ملیۆن و 417 هه‌زار دۆلاره".
پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی 33 کیلۆمەترەو 391 ملیۆن دۆلاری بۆ دانراوە، لەکاتێکدا زەوییەکەی سلێمانی سەختترەو شوێنەکەی بڕین و یەکتربڕو تێچوی زۆرترە، تێچووی ھەر کیلۆمەترێک بە1 ملیۆن و 184 ھەزار دۆلارە خەمڵێنراوە.