کوردستانی
پارتی مه‌رجی هه‌یه بۆ متمانه‌دان به كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كادیرێكی پێشكه‌وتووی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت پارتی ڤیتۆی له‌سه‌ر هیچ كه‌سێك نیه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌و مه‌رجه‌ی دان به مافه‌كانی گه‌لی كورددا بنێت.
نه‌وزاد شێخ كامیل، كادیری پێشكه‌وتووی پارتی دیموكراتی كوردستان به مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، كه‌سێكه پێشتر تاقیكراوه‌ته‌وه شه‌قامی عیراقیش له‌گه‌ڵ دانانی كه‌سێكدا نیه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پێشتر تاقی كرابێته‌وه، یان تۆمه‌تباربێت به تۆمه‌تێكی دیاری كرا‌و یان تێوه‌گلابێت له‌گه‌نده‌ڵی، به‌ڵام به‌گشتی خه‌ریكه كۆده‌نگییه‌ك له ناو هێز و لایه‌نه عیراقییه‌كاندا دروست ده‌بێت له‌سه‌ر متمانه‌دان به محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی".
ئه‌و كادیره‌ی پێشكه‌وتووی پارتی وتی "پارتی ڤیتۆی له‌سه‌ر هیچ كه‌سێك نیه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌و مه‌رجه‌ی ماف و داخوازییه‌كانی گه‌لی كورد جێبه‌جێ بكات به‌و شێوه‌یه‌ی له ده‌ستووری عیراق و رێككه‌وتنه سیاسییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ست نیشانكراون".