کوردستانی
بکوژی منداڵێکی تەمەن 11 ساڵ دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی بکوژی منداڵێکی 11 ساڵی راگەیاند کە دایکی منداڵەکەیە و لە دوای ئەشکەنجەدانی لە دۆڵێکدا فڕێ درا و بەهۆیەوە منداڵەکە گیانی لەدەستداوە.
عەمید دلێر نەجات یاسین نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەو بارەیەوە رایگەیاند "رێكەوتی (6/1/2020)، دوای ئاگاداركردنەوەمان بە بوونی تەرمی مندالێكی 11 ساڵان لە گوندی (حەویچكە)ی سنووری ناحیەی گوێڕ، كە لەناو لە دۆڵێكدا فڕێ درابوو، لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێز (د. رێبەر ئەحمەد)، راستەوخۆ تیمەكانمان دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی ورد كرد، لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانیش دەركەوت كە ئەم منداڵە 11 ساڵانە بە ناوی (سایە یونس) لەلایەن دایكییەوە بە ناوی (ب.پ.ع)، كە دانیشتووی شارۆچكەی گوێڕ گوندی گامێشتەپەیە، ئەشكەنجە دراوە و بەو هۆیەوە گیانی لە دەستداوە".
هەروەها روونیشی كردەوە "پاش بەدواداچوونی ورد و لێكۆڵینەوە لە چۆنیەتیی تاوانەكە لە شوێنی رووداوەكە، تەرمی منداڵەكە دۆزرایەوە، كە لە دۆڵێك لە نزیك گوندی (حەویچكە) فڕێ درابوو".
عەمید دلێر ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد "لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی ورد و چڕ و نهێنی لەگەڵ سەرجەم خانەوادەی منداڵە تاوانلێكراوەكە، لە ماوەی نزیكەی دوو رۆژ و شەودا لێكۆڵینەوە بەردەوام بوو، دواتر دایكی منداڵە تاوانلێكراوەكە كە تۆمەتباری سەرەكیی تاوانەكەیە، دانی نا بە تاوانەكەیدا كە لە ژێر ئەشكەنجەدا منداڵەكەی خۆی كوشتووە و دواتر تەرمەكەی لە دووریی 700 مەتر لە ماڵی خۆیان فڕێ دابوو، كە ئەم تاوانەشی لە هاوسەرەكەی خۆی شاردبووەوە و پاش چوار رۆژیش هەواڵی پێ دابوو كە (سایە)ی كچیان دیار نەماوە و بزر بووە، ئەمەش بۆ شاردنەوەی تاوانەكە بوو لە خێزانەكەی و رای گشتی".
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر 'ئەوەشی خستە ڕوو، بەپێی بڕیاری بەڕێز دادوەر، تۆمەتبارەكە بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادان بەند كراوە و لێكۆڵینەوەكانیش لەسەر ئەم دۆسیەیە بەردەوامن".