کوردستانی

پارێزگای هەولێر لەبارەی نەناردنی هێلکە بۆ پارێزگای سلێمانی روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزگای هەولێر لەبارەی نەناردنی هێلکە بۆ پارێزگای سلێمانی روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

پارێزگاری هەولێر سەرجەم ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن پارێزگاری هەولێر فەرمانی کردووە بە نەناردنی هێلکە لە هەولێر بۆ سلێمانی.

پارێزگاری هەولێر لە راگەیاندراوەکەدا دەڵێت "ئەم هەواڵە نەک هەر درۆ و هەڵبەستراوە، بەڵکو پێچەوانەکەی راستە و هەردوو پارێزگاری هەولێرو سلێمانی رێکاری پێویستیان گرتە بەر بۆ چوونی هێلکە لە هەولێر بۆ سلێمانی".

ئاماژەی بەوەشکردەوە "پارێزگاری هەولێر چوونی هێلکەی بۆ بەغدا راگرت و داوای لە هەموو کارگەکان کرد هێلکە بنێرنە سلێمانی، بۆ ئەم مەبەستەش‌ قایمقامی ناوەندو بازگەکانی راسپارد کە ئەو پەڕی ئاسانکاری بکەن، پارێزگاری سلێمانیش خۆی ئاگاداری ووردەکاری هەنگاوەکانە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان