کوردستانی

مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی شەنگال هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی شەنگال هەیە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەرپرسی هێزی پاراستنی ئێزیدخان لە شەنگال رایدەگەیەنێت لە ئێستادا بارودۆخی ئەمنی شەنگال زۆر خراپە ئاماژەی بەوەشکرد بەهۆی خراپی دۆخی ئەمنی شەنگالەوە بەدەیان رێکخراوی نێودەوڵەتی شەنگال جێدەهێڵن.

حەیدەر شەشۆ، بەرپرسی هێزی پاراستنی ئێزیدخان لە شەنگال بە مەودا میدیای راگەیاند "گۆڕانکاری ئەوتۆ لە دۆخی شەنگالدا نییە لە ئێستادا بارودۆخی ئەمنی شەنگال زۆر خراپە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بۆشاییەکی گەورەی ئیداریی لە شەنگالدا هەیە و ئەمەش زیاتر چارەسەرکردنی دۆخی شەنگالی قورسترکردووە، هەروەها بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا زیاتر دۆخی ئەمنی ناوچەکەی خراپتر کردووە و مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی ناوچەکە زیاتر کردووە".

حەیدەر شەشۆ وتی "ئەو رێککەوتنەی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراقدا هەیە لەسەر بابەتی دیاریکردنی ئیدارەییەکی نوێ لە شەنگال کاریگەری هەیە لەسەر دۆخی شەنگال".

نابراو وتیشی "بەهۆی خراپی دۆخی ئەمنی شەنگالەوە بەدەیان رێکخراوی نێودەوڵەتی شەنگال جێدەهێڵن و پڕۆژەکانیان جێبەجێ ناکەن لەو ناوچەیە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان