کوردستانی

لەکاتی هەوڵدان بۆ رفاندنی ژنێک سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەکاتی هەوڵدان بۆ رفاندنی ژنێک سێ تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند كە هەوڵی رفاندنی ژنێكیان دابوو  لەگەڵ سێ تۆمەتبارەکەدا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێک و چەند چەکێکیشدا گیرا.

بەڕێوبەرایەتی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی سەعات 2ی شەوی 2-2-2020 هاوڵاتییەكی بەڕەگەز عەرەب پەیوەندی بەبەشی پۆلیسی فریاكەوتنەوە دەكات كە چەند كەسێك بەچەكەوە لەبەردەم ماڵەكەیدان و هەوڵی رفاندنی دەدەن ، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن دەگەنە شوێنی مەبەست و هەرسێ‌ تۆمەتبار دەستگیردەكەن".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباراندا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزەر ، دوو ڕومانە ، سێ‌ چەك لە جۆرەكانی دوو كڵاشینكۆف و یەك دەمانچەو چەندین فیشەك".

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بە ناسنامەی تۆمەتباران داوە کە لە ئێستادا هەریەک لە:
د،ع ، ف لەدایكبووی 1993
أ ، د ، ك لەدایكبووی 2002
ب ، ع ، ع لەدایكبوی 1996
بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 421 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان