کوردستانی
لە کۆبوونەوەیەکدا کێشەکانی کارەبا تاوتوێکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا کێشەکانی کەمی کارەبا لە شاری سلێمانی تاوتوێکرا بە ئامادەبوونی بەڕێوبەری گشتی کارەبای سلێمانی.
بەرزان حامد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند ''ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوەی ژمارە 56ی خۆی ئەنجامدا و بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە دەنگ لەسەر چەند بڕیارێک درا".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بەڕێوبەری گشتی کارەبای سلێمانی و بەڕێوبەری بەنداوی دوکان و دەربەندیخان و بەڕێوبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای گشتی سلێمانی ئامادەبوون".
بەرزان حامد ئەوەشی خستەڕوو "لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێک لەلایەن لیژنەی وزەی ئەنجومەنی پارێزگاوە ئاراستەی ئەو بەڕێوبەرانە کران، هەروەها باس لەوەشکرا ئایا ئەو رێژەی کارەبا کە دەدرێت بە پارێزگای سلێمانی پێداویستییەکانی هاوڵاتیان پڕ دەکاتەوە".
ناوبراو وتی "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرۆژەی بەستنی پێوەری زیرەک کرا، هەروەها باس لەوەکرا هاولاتیان تاچەند لێی سوودمەند دەبن".