کوردستانی
لە سبەینێوە بەفۆڕمی خۆراک غاز بە هاوڵاتیان دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ماوەی چەند رۆژێکە کێشەی کەمی غاز هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی گرتووەتەوە ئەمەش هاوڵاتیانی نیگەران کردووە و بەڕێوبەری راگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای کۆیەش دەڵێت "بڕیارمان داوە هاوڵاتیان بە فۆڕمی خۆراک غاز وەربگرن تاوەکو کێشەی کەمی غاز چارەسەر دەبێت".
هاوکار رەندیخانی، بەڕێوبەری راگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای کۆیە بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی دروسبوونی کەمی غاز لە پارێزگای هەولێر غاز نایەتە قەزای کۆیە و لەسەر داوای قائیمقامی کۆیە غاز لە چەمچەماڵ و سلێمانییەوە دێتە کۆیە، بەڵام ئەوەش بەشی پێداویستی هاوڵاتیان ناکات".
ئاماژەی بەوەشکرد "چەند میکانزمێکمان تاقیکردەوە بۆ ئەوەی خواستی هاولاتیان پڕبکەینەوە بۆ غاز، بەڵام ئەو میکانزمانە وەک پێویست نەبوون، بۆیە ئەمڕۆ قائیمقامی قەزای کۆیە بڕیاردا هاوڵاتیان بە فۆڕمی خۆراک غاز وەربگرن کە رێکەوت و مۆر لە فۆڕمی هەر هاوڵاتییەک دەدرێت کە غاز وەربگرێت".
هاوکار رەندیخانی وتی "لە سبەینێوە دەست بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەکرێت بەردەوام دەبێت تاوەکو کێشەی کەمی غاز کۆتایی دێت".
سەبارەت بە پێدانی غاز بە پیشەوەران و چێشتخانە و نانەواخانەکان وتیشی "میکانزمێک بۆ ئەوانیش دانراوە کە هەر پیشەوەرەو و نوێنەرایەتییەکیان هەیە لەرێگەی ئەو نوێنەرایەتییەوە نوسراو دەهێنن بۆ قائیمقامیەت ژمارەی ئەو نانەواخانە یان چێشتخانانەی کە هەیە دەنوسرێت و دوای پشتڕاستکردنەوەی نوسراوەکە رۆژانە بەپێی پێویست غازیان بەسەردا دابەش دەکرێت".