کوردستانی
مه‌سروربارزانی: ده‌مانه‌وێت به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆشایی ئه‌منی ناوچه جێناكۆكه‌كان پڕبكه‌ینه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت پرۆژه‌یه‌كیان داوه‌ته به‌غدا تا به هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و هێزه عیراقییه‌كان ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی له ناوچه جێناكۆكه‌كان هه‌یه پڕی بكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی رێگری له جموجۆڵه‌كانی داعش بكرێت.
مه‌سروربارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فرانس 24 رایگه‌یاند "ده‌مانه‌وێت به هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و هێزه عیراقییه‌كان ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی له ناوچه جێناكۆكه‌كان هه‌یه پڕی بكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی رێگری له جموجۆڵه‌كانی داعش بكرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پرۆژه‌یه‌كمان داوه‌ته حكومه‌تی عیراق".
له‌به‌شێكی تری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وتی "پاڵپشتی داوا ره‌واكانی خه‌ڵكی عیراق ده‌كه‌ین و هیوادارین كاندیدی راسپێردراو بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌لایه‌ن خه‌ڵك و هێزه سیاسییه‌كانه‌وه پشتیوانی لێبكرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ریفراندۆمی ساڵی 2017 كارێكی هه‌ڵه نه‌بوو، چونكه ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی نه‌بوو به‌ڵكو بۆئه‌وه‌بوو بزانن گه‌ل بۆچوونی چیه و دوای ریفراندۆمیش ده‌رگای گفتوگۆیان كرده‌وه له گه‌ڵ به‌غدا.