کوردستانی

ئەمڕۆ هاوسەری سێوان قادر دادگایی دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ هاوسەری سێوان قادر دادگایی دەكرێت
مەودا میدیا-

پارێزەرەكەی سێوان قادر و منداڵەكانی رایدەگەیەنێت دانیشتنی ئەمڕۆى دۆسیەی سێوان قادر تایبەت دەبێت و هاوسەری سێوان و وتەی لێ وەردەگیرێت.

بنار عادل، پارێزەری سێوان قادر و سێ منداڵەكەی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی شوباتی 2020 دادگایی تایبەتی كەیسی سوتانی سێوان قادر بەڕێوەدەچێت".

ئەوەشی خستەڕوو "دانیشتنەكە تایبەت دەبێت بە خوێندنەوەی هەموو ئەو بەڵگا و ڕاپۆرتانەی لەسەر كەیسەكەدا هەیە و لە دۆسیەكەدا تۆماركراون".

پارێزەرەكەی سێوان قادر هەروەها وتی "هەر لە دانیشتنەكەدا دادوەر وتەی دیاری هاوسەری سێوان قادر وەردەگرێت ئەوەش یەكەمجارە لە دوای حەوت دادگایی وتەی تۆمەتبار وەردەگیرێت.".

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2018 لە رووداوێكی ئاگركەوتنەوە سێوان قادر و سێ منداڵەكەی لە ماڵەكەی خۆیان لە قەزای چەمچەماڵ ئاگریان تێبەربوو دوای ئەوەی دەستبەجێ سێ منداڵەكەی گیانیان لەدەستدا دوای یەك هەفتە مانەوە لە نەخۆشخانە سێوانیش گیانیلەدەستدا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان