کوردستانی

خانووه‌ زیاده‌ڕۆكانى كه‌لار تاپۆ ده‌كرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


خانووه‌ زیاده‌ڕۆكانى كه‌لار تاپۆ ده‌كرێن
مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار رایده‌گه‌یه‌نێت هاووڵاتیانی قه‌زای كه‌لار ده‌توانن خانووه‌ زیاده‌ڕۆكانیان تاپۆبكه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌ر هاوڵاتییه‌ك خانووی زیاده‌ڕۆی دروستكردووه‌ ده‌توانێت مامه‌ڵه‌ی تاپۆیكردنی خانووه‌كه‌ی له‌ رێگای قایمقامیه‌تی كه‌لاره‌وه‌ پێشكه‌ش بكات.

ئه‌كره‌م ساڵح غه‌فور، سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "به‌پێی یاسای تاپۆكردنی خانووه‌ زیاده‌ڕۆكان كه‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ری كردووه‌ هه‌موو هاوڵاتیان له‌ شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ خانووی زیاده‌ڕۆیان هه‌یه‌ و خانووه‌كانیان ده‌كه‌وێته‌ سنوری شاره‌وانی ده‌توانن خانووه‌كانیان تاپۆ بكه‌ن".

سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار وتی "ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی خانووه‌كانیان تاپۆ نین ده‌توانن له‌ رێگای قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن، لیژنه‌ی تایبه‌تمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێكهێناوه‌".

باسی له‌وه‌شكرد "5 گه‌ڕه‌كی سه‌ره‌كیمان هه‌یه‌ ده‌توانن سود مه‌ندبن له‌م یاسایه‌ و 4 گه‌ڕه‌كی تریشمان هه‌یه‌ كه‌ ته‌نها به‌شێكی خانووه‌كانیان تاپۆ كراوه‌ ده‌توانن سود له‌م یاسایه‌ وه‌ربگرن".  
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان