کوردستانی

"هه‌رێم پابه‌ندی رێككه‌وتنیه‌تی له‌گه‌ڵ به‌غدا"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"هه‌رێم پابه‌ندی رێككه‌وتنیه‌تی له‌گه‌ڵ به‌غدا"
مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یه‌ رۆژانه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی سۆمۆ بكات له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا.

جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ كه‌ناڵی فه‌رمی عیراقیه‌ی راگه‌یاند "حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ند رێككه‌وتوون كه‌ رۆژانه‌ هه‌رێمی كوردستان 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی سۆمۆ بكات، له‌ به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی عیراق شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم بدات.

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم وتی "دوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌ پێویسته‌ پابه‌ندبێت به‌و رێككه‌وتنه‌وه‌، چونكه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ به‌شێكه‌ له‌ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020".
Qaiwan
Qaiwan