کوردستانی
"تا ئێستا هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع نه‌بووه‌ته پارێزگا و ته‌نها له‌سه‌ر كاغه‌ز پارێزگایه"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی چاودێری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت تا ئێستا هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع نه‌بووه‌ته پارێزگا و ته‌نها له‌سه‌ر كاغه‌ز پارێزگایه، باس له‌وه‌ش ده‌كات تا له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه نه‌بێته پارێزگا، هه‌ڵه‌بجه هه‌ر پارێزگایه‌كی ناته‌واو ده‌بێت.
دانا عه‌بدول، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی چاودێری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "هه‌ڵه‌بجه تا نه‌بێته پارێزگای نۆزده‌یه‌می عیراق ناتوانین بڵێین بووه‌ته پارێزگا، ئه‌وه‌نده‌ی زانیاریشمان هه‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم جدی نیه له‌و پرسه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه وه‌كو پارێزگا بناسێنرێت".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی چاودێری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه وتی "تائێستاش به‌شێك له فه‌رمانگه و دام و ده‌زگا حكومییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه سه‌ر به پارێزگای سلێمانین و هاووڵاتیان بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان ده‌بێت روو له سلێمانی بكه‌ن، ئێستا هه‌ڵه‌بجه نه پارێزگایه‌كی ته‌واوه نه قه‌زایه‌كیشه سه‌ربه پارێزگای سلێمانی".
باسی له‌وه‌شكرد به پارێزگابوونی ئه‌م شاره ماوه‌ی چوار ساڵه هیچ گۆڕانكارییه‌كی له رووی خزمه‌تگوزاری و دامه‌زراندن و ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ هه‌ڵه‌بجه نه‌بووه، ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وا هه‌یه له‌م شاره كراوه‌ته‌وه به پاس له سلێمانییه‌وه فه‌رمانبه‌ری بۆ دێنن ده‌وام ده‌كات، له كاتێكدا هه‌زاران ده‌رچووی دانه‌مه‌زراو له هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌ن و بێكارن".
رۆژی 5ی شوباتی 2015 له دانیشتنێكی نائاساییدا له‌ناو مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری به‌پارێزگا كردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی په‌سه‌ند كرد.