کوردستانی

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی راگه‌یاندن داده‌خات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی راگه‌یاندن داده‌خات
مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا به‌ داخستنی ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی ناوخۆیی راگه‌یاندن بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك، هۆكاری راگرتنه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ پابه‌ند نه‌بوون به‌ رێنماییه‌كانی پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ی خێرخوازی.

به‌پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ واژووی به‌ڕێوه‌به‌ری چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌ ئه‌و كه‌ناڵانه‌ دوای چه‌ند جارێك ئاگاداركردنه‌وه‌ به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به‌ رێنماییه‌كانی پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ی خێرخوازی داخراون.

هۆكارێكی تری داخستنی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ بۆ سه‌رپێچیكردنی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌ مادده‌ی سێیه‌م بڕگه‌ی سێیه‌م خاڵی دووه‌م و سێیه‌می رێنمایی ژماره‌ 1ی ساڵی 2014ی رێكخستنی فریكیۆنسی سپه‌یس له‌ هه‌رێمی كوردستان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان