کوردستانی
سلێمانی.. دوو كەس بە 9 ملیۆن دیناری ساختەوە دەستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت دوو كەسیان دەستگیركردووە بە تاوانی ساختەكردنی پارە و بڕی ئەو پارەیەش نزیكەی 9 ملیۆن دیناری عیراقی بووە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ مەودا میدیا نێردراوە ئاماژە بەوەكراوە
"بەمەبەستی پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان و نەهێشتنی هەموو جۆرە دیاردەیەكی دزێو و دەستبڕین و بنبڕكردنی دراوی ساختە هێزەكانمان دوای فەرمانی دادوەر توانیان دوو كەس دەستگیر بكەن".
ئەوەش خراوەتەڕوو "ئەو دوو كەسە هەستاون بە ساختەكردنی پارەی عیراقی كە بڕەكەی 8 ملیۆن و 960 هەزار دینار بووە و بەنیازبوون لە ناو بازاڕ و شوێنەكان ساغی بكەنەوە".
لە راگەیەندراوەكەی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئەوەش هاتووە "هەر دوو تاوانبار بە ماددەی 281 لە یاسای سزادانی عیراقی لە ناو شاری سلێمانی گیراون بە ناوەكانی (أ,ر, ع) و (هـ،أ،م) لەدوای لێكۆڵینەوە دانیان بەوەدانا كە بەشێكی پارەكەیان لە سۆپەرماركێت و بانزینخانەكاندا ساغكردووەتەوە و و بەنیازبوون ئەو بڕەی پارەییەی كەماوەتەوە لە شاری سلێمانی ساغی بكەنەوە".
روونیشكراوەتەوە "تاوانباران ئۆتۆمبێلێكی جۆری هۆندای ئەكسێنتی سپییان پێبووە و لەئێستادا لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".