کوردستانی
کێشەی کەمی غاز پارێزگایەکی دیکەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ماوەی هەفتەیەک دەبێت کێشەی کەمی غاز رووی لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر کردووە و قائیمقامی دهۆکیش دەڵێت "ئێمەش بێبەش نین لە کێشەی کەمی غاز".
جەوهەر عەلی، قائیمقامی دهۆک لەبارەی هەبوونی کێشەی کەمی غاز لە پارێزگای دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "لە پارێزگای دهۆکیش هاوڵاتیان کێشەی نەبوونی غازیان هەیە".
سەبارەت بە هۆکاری ئەو کێشەیە وتی "هۆکاری نەبوونی غاز بۆ ئەوە دەگڕێتەوە رۆژانە بڕی پێویستی غاز ناگاتە ئەو پارێزگایە".
جەوهەر عەلی وتیشی "ئەگەر رۆژێک غاز نەیەت هاوڵاتیان بە لێشاو دەست بەکڕینی غاز دەکەن و بەمەش قەیرانی غاز دروست دەبێت".