کوردستانی
كوردستان.. 151 رۆژنامەنوس پێشێلكاریان بەرانبەر كراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان ئاماری پێشێلكاری بەرانبەر رۆژنامەنوسان و دەزگاكانی راگەیاند بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكەش 66 حاڵەتی پێشێلكاری تۆماركراوە جێگری نەقیبی رۆژنامەنوسانيش ئاماژە بەوەدەكات پارێزەرمان بۆ رۆژنامەنوسان گرتووە و خۆمان بەشداریمان كردووە لە دۆسیەكاندا.
سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان لە ئامارەكەیدا باسی لەوە كردووە "لە ماوەی ساڵی 2019، 151 رۆژنامەنووس و دەزگای راگەیاندن 66 پێشێلكاری بەرانبەریان تۆماركراوە".
ئەوەش خراوەتەڕوو "لەو ژمارە 144 حاڵەتیان بەرامبەر بە رەگەزی نێر و 5 حاڵەتیش بەرانبەر بە رۆژنامەنوسانی مێ تۆماركراوە لە هەر سێ پارێزگای سلێمانی و هەولێر و كەركوكی و دهۆك 25 حاڵەتی پێشیلكاری تۆماركراوە".
هەر بەپێی ئامارەكە "بەشی زۆری حاڵەتەكانی پێشێلكارییەكان لەو ساڵەدا گرتن بووە بە جۆرێك 37 رۆژنامەنوس دەستگیركراون و 14 رۆژنامەنوسیش دەستبەسەركراون".
ئەنوەر حسێن، جێگری نەقیبی رۆژنامەنوسانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەشێكی زۆری ئەو كەیسانەی رۆژنامەنوسان كە هاتوونەتە سەندیكا پارێزەرمان بۆ گرتوون و خۆمان راستەوخۆ لە دۆسیەكاندا بەشداریمان كردووە چ لە كەیسی رۆژنامەنوسێكی سنوری هەولێر یان لە سنوری سلێمانی وەك یەك بەدەمەوە چوونمان هەبووە".
باسی لەوەشكرد "لەو كەیسانە حكومەت و دامودەزگاكانی ئەمنی پێیان وایە هەندیكیان لەسەر كاری رۆژنامەنووسی نەگیراون بەڵكو كاری تریان هەبووە، بۆ نمونە رۆژنامەنوس هەبووە گیراوە، بەڵام پیشەكەی شتێكی تر بووە و لەسەر پیشەی رۆژنامەنوسی نەگیراوە".