کوردستانی

بڕیارێکی نوێ لە بارەی دایانگەکانەوە درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی نوێ لە بارەی دایانگەکانەوە درا
مەودا میدیا-

بەڕێوبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر رایگەیاند، سەرجەم بینای دایەنگەکان کە لە پڕۆژەکانی نیشتەجێوون هەن وەردەگیرێنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 30ی ئابی 2021 لە راگەیەندراوێکدا یوسف چاوشین، بەڕێوبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر ئاماژەى بەوە کرد "سەرجەم بینایەی دایەنگەکان کە لە پڕۆژەکانی نیشتەجێوون هەن وەردەگیرێنەوە و لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر کۆبووینەوە و بڕیارماندا لیژنەیەکی هاوبەش دروست بکەین و خاوەن پڕۆژەکان لە رادەستکرنەوەی بینای دایەنگەکان ئاگادار بکەینەوە".

ئەوەشی خستووتەڕوو، ئەو خاوەن پڕۆژانەی پابەند نابن بە رادەستکردنەوەی بیناکان، رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

باسی لەوەشکردووە، ئەمساڵ بیناى دوو کۆمەڵگای نیشتەجێبوون وەرگیراونەتەوە و ئامانجیانە ئەو بینایانە بکەنە دایەنگەی حکومی یان بەکرێى بدەنەوە و کرێکەشیان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری بگەڕێننەوە.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan