کوردستانی
باشماخ.. هەوڵی هاوردەی زێڕی قاچاخ دراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە لایەن پاسەوان و پۆلیسی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ له سنورى ئيران توانرا دەستبەسەر بڕی 20 كیلۆ زێڕی قاچاخ بگرن كە بە نیازبوون هاوردەی هەرێمی كوردستانی بكەن.
لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی شوباتی 2020 پاسەوان و پۆلیسی مەرزەكە توانیویانە لەناو تانكی سوتەمەنی ئۆتۆمبێلێكدا دەستبەسەر بڕی 20 كیلۆ زێڕی قاچاخ بگرن كە قاچاخچییەكان بە نیازبوون هاوردەی هەرێمی كوردستانی بكەن.
شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بەو شێوازە ویستویەتی ئەو زێڕە هاوردە بكات دواتر ئاشكرابووە و لە لایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەردا گیراوە و بە فەرمانی دادوەریش قاچاخییەكان دەستگیركراون و بە وتەی بەرپرسانی ئیران بەهای ئەو زێرە زیاتر لە 1 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بووە.
مەودا میدیا پەیوەندی كرد بە بەشی راگەیاندنی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ له سنورى هەرێمی كوردستان بەڵام بێ ئاگایی خۆیان نیشاندا لەو هەوڵی بە قاچاخچی هێنانە.
لە ماوەی رابردوو لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ چەندینجار هەوڵدراوە كەلوپەل و شمەكی قاچاخ هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێت بەڵام لە لایەن بەرپرسانی و هێزە ئەمنییەكانی سنورەكەوە رێگری لێكراوە.