کوردستانی
هەشت پاڵاوگەی نایاسایی لە هەولێر داخران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
قایمقامییەتى قەزای ناوەنديى هەولێر بەهۆی نەبوونی رێنماييەکان، پيسکردنی ژينگە و بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆشیان کە دانيشتوانی شارەکەی هەراسان کردبوو، ئەمڕۆ هەشت پاڵاوگەی نایاسایی داخست و رێکاری یاساییان لەبەرانبەر دەگرێتەبەر.

قایمقامییەتى قەزای ناوەنديى هەولێر لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەسەرپەرشتی قایمقامی ھەولێر لە درێژەی هەڵمەتی بهدواداچونهوهی پاڵاوگە ناياساييەکان لەلايەن قایمقامییهتی قهزای ناوهندیی ههولێرەوە، بەھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگەی ژینگهی پارێزگاکە هەشت پاڵاوگەی دیکەی نایاسایی لەسەر رێگای ھەولێر - گوێڕ داخران.
باسی لەوەشكردووە، هۆکاری داخستنیی پاڵاوگەکان نەبوونی رێنماييەکان و پيسکردنی ژينگە و بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆشە کە دانيشتوانی شاری هەولێری هەراسان کردبوو.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەم ھەڵمەتە بەردوام دەبێت و ھەر پاڵاوگەیەک بەدەر لەرێنماییەکان کار بکات دادەخرێت و رێکاری یاسایی لە بەرانبەردا دەگیرێتەبەر.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەم ھەڵمەتە بەردوام دەبێت و ھەر پاڵاوگەیەک بەدەر لەرێنماییەکان کار بکات دادەخرێت و رێکاری یاسایی لە بەرانبەردا دەگیرێتەبەر.
ر. ر
بیروڕا