کوردستانی
تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە داقوق ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەر پرسی کۆمیتەی یەکێتیی لە داقوق رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەناوچەى حەفتەغار لە قەزاى داقوق لە ئەنجامى تەقینەوەى بۆمبێکى چێنراودا کرێکارێک گیانی لەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 30ی ئابی 2021 لە گوندی سغیری سنوری ناوچەی حەفتەغار لە قەزای داقوق بۆمێکی چێنراو تەقییەوە، لەو بارەیەوە ئدریس حاجی عادل، بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆمبەکە بە ژمارەیەک کرێکاردا تەقیوەتەوە کە بۆ دروستکردنی جەبهەی خاڵی چاودێری و پشکنین بۆ هێزە ئەمنییەکان چووبوونە ئەو ناوچەیە و لە ئەنجامدا کرێکارێکیان گیانی لەدەستداوە و پێنجی دیکەش بریندار".
ئەوە لە کاتێکدایە چەکدارانی داعش لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان هەیە، بەردەوام لە جموجۆڵ و چالاکیدان لە رێگەی هێرشی راستەوخۆ یان دانانی بۆمبی چێنرا و بۆ کاروانی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی سوپای عیراق و هێزە ئەمنییەکانی دیکە.
ر. ر

بیروڕا