کوردستانی

لە بارەی مووچەوە وەزیری دارایی موژدەیەک بە فەرمانبەران دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 لە بارەی مووچەوە وەزیری دارایی موژدەیەک بە فەرمانبەران دەدات
مەودا میدیا-

وەزیرى دارایى و ئابوورىی حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند "کردنەوەى هەژمارى بانکى بۆ سەرجەم مووچەخۆرانى مەدەنى و پۆلیس چۆتە بوارى جێبەجێکردنەوە".

ئەمڕۆ دووشەممە 30ی ئابی 2021 ئاوات جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و بەپێی مادەی 13 لە یاساکە کە تایبەت بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ سەرجەم فەرمانبەران، ئەمڕۆ مژدەی ئەوە دەدەین کە ئەو مادەیە چووە بواری جێبەجێکردنەوە". 
  
ئاماژەی بەوەشكرد "وەک  هەنگاو یەکەم یاساکە بۆسەرجەم کارمەندانی شارستانی و کەرتی پۆلیس جێبەجێدەکرێت و هەژمێری بانکیان بۆ دەکرێتەوە و واتە بە گشتی یاسای چاکسازی لە رێکخستنەوەی کەرتی بانکی چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە".    
  
لای خۆشییەوە عەبدولکەریم خەسرۆ، بەرپرسی فەرمانگەى هەماهەنگى و بەدواداچوون لە ئەنجومەنى وەزیران لە کۆنفرانسەکەدا رایگەیاند "ملیۆنێکی و 200 هەزار کەس زیاتر تۆمارکراون لە سیستمی بایۆمەتریدا، بەڵام ئەوە گۆڕانکاریی تێدا دەکرێت، چونکە هەندێک کەس سێ جار ناوی هاتووە، یاخود نایاسایین و تائێستا زیاتر لە 20 هەزار مووچە راگیراون و بەدواداچوون دەکرێت و هەرکەس نایاسایی بێت مووچەکەی دەبڕدرێت".  
  
ر. ر

Qaiwan
Qaiwan