کوردستانی
"پێشنیازمکردووە بۆ کێشەی ماددەی 140 لەمەودوا دانوستان لەگەڵ ئێران بکەین"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
راوێژکارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشنیازی بۆ حکومەتی هەرێم کردووە بۆ لەمەودوا سەبارەت بە کێشەکانی ماددەی 140 دانوستان لەگەڵ ئێراندا بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 30ی ئابی 2021 رێبوار تاڵەبانی، راوێژکاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ماددەی 140 بە کەناڵی رووداوی راگەیاندووە "هەرچەندە گفتوگۆمان لەگەڵ عیراقدا کرد و رێککەوتین، بەڵام نەتوانرا رێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت، بۆیە پێشنیازمکردووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمەودوا دانوستاندن لەگەڵ ئێراندا بکات".
ئاماژەی بەوەشکردووە "بۆ ئەوەی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بەرگێکی دیموکراسییانە بە بەر ئەو ناوچانەدا بکرێت، چاوەڕێی ئەوەین لەگەڵ بەغدا بگەینە ئەنجامێکی باش".
راوێژکارەکەی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە گفتوگۆکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر سنوری ماددەی 140 بێهیوابووە هەربۆیە رایگەیاندووە "پێشنیازمکردووە بۆ لەمەودوا حکومەتی هەرێمی کوردستان دانوستاندن لەگەڵ ئێراندا بکات، چونکە هەر رێککەوتنێکیش لەگەڵ بەغدا بکرێت، ئەگەر بە دڵی ئێران نەبێت عیراق ناتوانێت جێبەجێی بکات".
ر. ر

بیروڕا