کوردستانی

سلێمانی.. سبەی چەند گەڕەکێک بێ کارەبا دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی.. سبەی چەند گەڕەکێک بێ کارەبا دەبێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت سبەینێ هەردوو گەڕەكی سەروەری و زەرگەتەی كۆن بێ كارەبا دەبن.

لەراگەیەنراوێكدا لیژنەی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی تۆڕی زیرەک لە بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند "ئاگاداری دانیشتوانی هەردوو گەڕەکی (سەروەری و زەرگەتەی کۆن) ئەوماڵانەی دەكەونە سەر فیدەرەكانی 153 و 155 ، سبەینێ 5-2-2020 بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەك بۆیان كارەبایان نابێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "نەبوونی كارەبا لە سەعات ( 8 ی به‌یانی بۆ 4 ئێوارە) كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان".

لیژنەكە هاوڵاتیانیش ئاگادار گەكاتەوە، کە لە پێناو پاراستنی ئامێرەکارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا پۆ یەکەمجار هەموو ئامێرەکارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە .

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان