کوردستانی
قوباد تاڵەبانی: دەبێت چاکسازی لە کەرتی تەندروستیدا بکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی تەندروستی راسپاردووە کار لەسەر بەگەڕخستنی سیستەمی بیمەی تەندروستی بکەن و پلانێک دابڕێژن بۆ رێکخستنەوەی دابینکردنی دەرمان.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ 30ی ئابی 2021 لە هەولێر، بە ئامادەبوونی وەزیرانی دارایی و ئابووریی و پلاندانان و تەندروستی، کۆبوونەوەیەکی تایبەتی سەبارەت بە رێکخستنەوەی سیستەمی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدا، لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد، کار لەسەر بەگەڕخستنی سیستەمی بیمەی تەندروستی بکەن لە پێناو باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتییان و چاکسازیش بکەن لەو كەرتەدا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و وتەبێژی حکومەت ئامادەی بوون، پلانەکانی وەزارەتی تەندروستی خرایەڕوو لەبارەی پەرەپێدان و باشترکردنی کەرتی تەندروستی و بەگەڕخستنی سیستەمی بیمەی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری تەندروستی راپۆرتێکی خستەڕوو لەبارەی کار و پلانەکانی وەزارەت بۆ چاکسازی و چۆنییەتی باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتییان و بەگەڕخستنی سیستەمی بیمەی تەندروستی بە شێوازێک کە خزمەتی تەندروستی باشتر پێشکەش بە هاوڵاتییان بکرێت.
هاوکات قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە "کە دەبێت چاکسازی بکرێت لە کەرتی تەندروستی بەتایبەت لەبواری دەرماندا، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد كاری پەلەی لەسەر بکەن و وتیشی، دەبێت هاوسەنگیی و کێبڕکێ هەبێت لە نێوان کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتی تەندروستی بە شێوازێک کە هاوڵاتییان تێیدا سودمەندبن، هەروەها لەبارەی دابینکردنی دەرمان لە هەردوو کەرتی تایبەت و گشتی، جێگری سەرۆک وەزیران داوای لە وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد کە پلانێک دابڕێژن بۆ رێکخستنەوەی دابین کردنی دەرمان لە هەرێمی کوردستان.
لەكۆتایی كۆبوونەوەکەشدا وەزیری تەندروستی راپۆرتێكی لەبارەی پێداویستییەكانی تەندروستی بەتایبەت بۆ پرسی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا خستەڕوو، راوسەرنجیش لە بارەیەوە وەرگیرا و بڕیارە دواتر ئەنجومەنی وەزیرانیش بڕیاریان لەسەر بدات.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا