کوردستانی
كۆمپانیاكان مافی كرێكارەكان نادەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت كۆمپانیاكانی ئارد لە سلێمانی وەك خۆیان مافی كرێكارەكان نادەن و بڕی پارەی باركردن و داگرتنیان زۆر كەمكردووەتەوە.
كاسترۆ مەعروف، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "كرێكارەكانی كۆمپانیای ئارد لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە هەر دوو ئیدارەی گەرمیان و راپەرین و هەڵەبجە ناهەقی زۆریان بەرامبەر دەكرێت و وەك خۆیان مافیان پێنادرێت لە كاتی كاركردن".
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كرێكارانە سەر بە كۆمپانیاكانی ئاردن كە دابەشی دەكەن بەسەر بریكارەكانی ئارد لە ناوچەكان پێشتر بڕی پارەی دیاریكراوە بۆ یەك تەن ئارد بۆ باركردن و داگرتن 6 هەزار دیناربوو دواتر وردە وردە كەمیان كردەوە و ئێستا بەشی زۆریان بۆ یەك تەن باركردن و داگرتن تەنها 3 هەزار و 800 دینار دەدەن بۆ چوار كرێكار هەر یەكەیان 700 دیناری بەردەكەوێت".
كاسترۆ مەعروف هەروەها وتی "ئەو بڕە پارەیە زۆر كەمە و بۆ هەر كرێكار كە یەك تەن ئارد باردەكەن و دایدەگرن بڕێكی زۆر كەم پارەیان پێدەدرێت بەڵێندەرەكان مافی كرێكار نادەن و رێزیان ناگرن لەگەڵ جێگری پارێزگاری سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تر قسەمان كردووە بۆ ئەوەی مافی كرێكاران رەچاو بكرێت".
روونیشكردەوە "كۆمپانیاكان سودیان لەوە وەرگرتووە خەڵكێكی زۆر بێكارە و بۆیە رۆژ بە رۆژ مافەكان كەمتر دەكەنەوە و پێیان وایە ئەگەر ئەو كرێكارانە نەیكەن كەسی تر هەیە ئەو كارە دەكات".
لە سنوری پارێزگای سلێمانی ژمارەیەك كۆمپانیا ساڵانە تەندەری گواستنەوەی ئارد لە كۆمپانیاكانی خۆراك وەردەگرن و بۆ ناوچەكانی تر ى دەگوازنەوە و دابەشی دەكەن بەسەر بریكارەكانی دابەشكردنی ئارد.