کوردستانی

تەقە لە تەنکەرێکی گواستنەوەی غاز کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەقە لە تەنکەرێکی گواستنەوەی غاز کرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمشەو لە رێگای نێوان بازیان-چەمچەماڵ تەقە لە تەنکەرێک کرا کە غازی گواستووەتەوە لە کاتی گەڕانەوەی بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان رایدەگەیەنێت کە هیچ کەس لەسەر رووداوەکە دەستگیر نەکراوە.

ئیسماعیل ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان  بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو کاتژمێر 8:30ی خولەک لە رێگای نێوان بازیان چەمچەماڵ تەقە لە تەنکەرێک کرا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە تەنها تایەی تەنکەرەکە تەقیەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو تەنکەرە دوای بەتاڵکردنەوەی غازەکەی لە سلێمانی لەکاتی گەڕانەوەیدا لەنێوان بازیان و چەمچەماڵدا تەقەی لێکراوە".
 
بەڕێوەبەری ناحیەی وتی "شۆفێری ئەو تەنکەرە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی نەوت و غاز گەڕاوەتەوە کە دەبوو ئەوانی ئاگاداربکردایەتەوە تاوەکو بۆ پارێزگاری لەگەڵیدا بوونایە".

ئەوەشی خستەڕوو "هێز ئەمنییەکانی بازیان لە شوێنی رووداوەکەن و بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان