کوردستانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندیی ئەم کەسانە چەند بڕیارێکی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری دابەشکردنی دانەوێڵەی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەئێستادا بەشە ئاردی حەوت لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق دابەش دەکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد رۆژی 29ی ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی دەرکرد کە لە بەرژەوەندیی سەرجەم خاوەن نانەواخان و سەمونخانەکانە.
نەسرین محەمەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی دانەوێڵەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا بەشە ئاردی حەوت لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق دابەش دەکرێت، ساڵاکانی رابردووە 12 بەشە ئارد دابەش دەکرا، بەڵام ئەمساڵ بووەتە 10 بەشە ئارد کە 35 یان 45 رۆژ جارێک دابەش دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو بەشە ئاردەی ئێستا دابەش دەکرێت زۆر باشە و بۆ نانکردن گونجاوە، ئەمەش سوودی دەبێت بۆ خاوەن نانەواخانەکان و سەمونخانەکان دەتوانن لە هاوڵاتییانی بكڕنەوە، چونکە بەشێکی زۆری هاوڵاتییان ئاردەکانیان دەفرۆشن".
بەڕێوەبەری دابەشکردنی دانەوێڵەی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە خۆمان چاودێری سەرجەم ئاشەکان دەکەین، هەروەها نوێنەری نانەواكان خۆیان لە نزیكەوە سەردانی ئاشەكانیان كرد و بینییان كە ئاردی ئەم مانگە نانی جوانی لێ دەردێت و دەیانەوێ لەو ئاردە بۆ نانكردن بكڕن".
ناوبراو وتی "رۆژی 29ی ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی دەرکرد کە لە بەرژەوەندیی سەرجەم خاوەن نانەواخان و سەمونخانەکانە، چونکە بەپێی بڕیارەکە بێت نرخی کارەبا و غاز و گومرگی ئارد کەم دەکرێتەوە، بۆ ئەوەی کەمتر لەسەر خاوەن نانەواخان و سەمونخانەکانە بکەوێت و نرخی نان و سەمون گران نەکەن لەسەر هاوڵاتییان".
س.س

بیروڕا