کوردستانی
خەتەنەکردنی مێینە دیاردەیەکی نەبڕاوە لە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سبەی 6ی شوباتی 2020 رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەکردنی مێینەیە، بەڵام تاوەکو ئێستاش بەداخەوە لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان مێینەکان خەتەنە دەکرێن.
هێرۆ وەکیل، سەرپەرشتیاری رێکخراوی نوێ و ئەندام لە تیمی وادی لە پارێزگای هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەی لە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەکردنی مێیەنەیە و کۆمەڵێ چالاکی ئەنجام دەدرێت، هەروەها لە شارۆچکەی کەلاریش سبەی پانێڵێک بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوە دەچێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "کاتێک لە ساڵی 2007 ئێمە وەک تیمەکانی وادی کە دەستمان کرد بەو کارە لە شارۆچکەی کەلار دیاردەی خەتەنکردنی مێینە هەبوو، بەڵام خۆشبەختانە ئێستا کەمبووەتەوە".
سەبارەت بەوەی لە ئێستادا رێژەی خەتەنەکردنی مێیەنە لە هەرێمی کوردستان لە چ ئاستێکدایە ناوبراو وتی "لە ئێستادا ناتوانین بڵێین حاڵەتی خەتەنکردن کۆتایی هاتووە، چونکە لە هەندێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان حاڵەتی خەتەنکردنی مێینە هەیە بەتایبەت لە ناوچەکانی رانیە و قەڵادزێ، هەروەها لە ماوەی رابردووشدا لە شاری هەڵەبجەش دیاردەیەکی وا هەبوو".
ئەوەشی ئاشکرا کرد "هەندێک لە خێزان و مامانەکان بە شێوەی نهێنی ئەم کارە دەکەن، ئەمەش دەبێتە زیان بۆ کچەکە".
جێگای ئاماژەیە، لە جیهاندا خەتەنەكردنی مێینە وەكو توندوتیژی دژی خانمان و پێشێلكردنی مافەكانیان ناسراوە بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانیش كە لە پەرلەمانی كوردستان دەرچووە، خەتەنەكردن بە توندوتیژی دژی ژنان دانراوە و سزا بۆ ئەو كەسانەش دانراوە كە كچان خەتەنە دەكەن.