کوردستانی
کەشناسی هەرێمی کوردستان مژدەی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و لە رۆژى هەینییەوە پلەکانى گەرما نزمبونەوەیەکى بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت و جیاوازى نزمبوونەوە لە پلەکانى گەرما لە نێوان (6-8) پلەى سیلیزى دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە دووی ئەیلولی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت, پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 43 پلە، دهۆک 40 پلە، سلێمانی 44 پلە، هەڵەبجە 43 و کەرکوک 46 پلە.
ر. ر
بیروڕا



